Goran London
تۆ ...... من
هێند بهو نیگایانه
تێم مهڕوانه و
بهلێزمهی سهرنجت
مهمشۆرهوه
********************
تۆ ، چیایهکی سهرکهشی
پڕ دارستان
من ، کهندهڵانێکی پڕ تهم و
بێ ناونیشان
********************
تۆ ، ئهستێرهی گهشی
شهوێکی دهیجوور
منیش سهرابی
خهونێکی بێسنوور
********************
دهپێم بڵێ
ئهم دژانه
چۆن لێک دهدهی ؟!
چۆن ڕێک دهخهی ؟!